کۆماری ئیسلامی منداڵانی بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجە ئیسرائیلییەکان لە ئەورووپا دامەزراندووە

پەیامی کورد   ...   کۆماری ئیسلامی منداڵانی بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجە ئیسرائیلییەکان لە ئەورووپا دامەزراندووە

شەڕی ئیسرائیل لەدژی هێزە بە وەکالەتەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشەکانی لە ئەورووپادا پەرەپێداوە. 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی بلوومبێرگ، لە یەکێک لە ڕووداوەکاندا، کوڕێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە دەرەوەی ستۆکهۆڵم سواری تاکسییەک بووە و دەمانچەیەکی شاردوەتەوە و داوای لە شۆفێری تاکسییەکە کردووە بۆ باڵیۆزخانەی ئیسرائیلی ببات.

هەروەها لە ڕووداوێکی دیکەدا، هەرزەکارێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە شاری گۆتنبێرگ لە کاتی تەقە كردن لە کۆمپانیای بەرگری ئیسرائیلی "ئەلبێت سیستمز" دەسبەسەر كراوە. هەر لە هەمان شوێن، گەنجێکی تری تەمەن ١٦ ساڵ لە دەرەوەی دەرگای سەرەکی ئەم سەنتەرە، لە چاندنی بۆمبی چێنراودا بەشدار بووە.

توێژەران ڕایانگەیاندووە کە ئەم هێرشانە بەشێکن لە ڕەوتێکی نوێ کە تیایدا ئەکتەرەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی هەوڵی دامەزراندنی تاوانبارانی ناوخۆیی لەوان منداڵان بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجە ئیسرائیلییەکان لە ئەورووپا دەدەن

تا ئێستا هیچ ووڵامێک لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە بە نەتەوە یەکگرتووەکان نەدراوەتەوە.


 


ئەم بابەتە 91 جار خوێندراوەتەوە