کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان : داواکارین ئەوانەی کارتی دەنگدانیان نیە ئەم دەرفەتە لەدەست خۆیان نەدەن

پەیامی کورد   ...  کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان : داواکارین ئەوانەی کارتی دەنگدانیان نیە ئەم دەرفەتە لەدەست خۆیان نەدەن

جێگری بەرپرسی ئۆفیسی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ھەولێر ڕایگەیاند : پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی  دەنگدەران تاوەکوو ٢٠ی  ئەم مانگە بەردەوام دەبێت  و ھەموو ئاسانکاریەک بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کارتی  دەنگدانیان نیە ،  بە تایبەت ئەوانەی  لەساڵی  ٢٠٠٦لە دایکبوون ، بۆیە داواکارین ئەو کەسانەی  کارتی دەنگدانیان نیە بێن خۆیان لەپرۆسەی بایۆمەتری تۆمار بکەن و ئەم دەرفەتە لەدەست نەدەن.
جێگری بەرپرسی ئۆفیسی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق  لە ھەولێر بۆتان شێرکۆ ، ڕایگەیاند :  ٢٠رۆژ دانراوە  بۆ تۆمارکردنی ناوی دەنگدەران لەپرۆسەی بایۆمەتری و دەنگدەران بەردەوام ئێستا سەردانی بنکەکانی  ئێمە دەکەن  و ئێمەش ناویان تۆمار دەکەین و ئەمەش بۆ ئەو کەسانەیە بایۆمەتریان نەکردووە  و ئەوانەی لەدایکبووی ٢٠٠٦ن ، کە تازە تەمەنیان بۆ دەنگدان دەبێت  ، بۆیە ھەموو ئاسانکاریەکیان بۆ دەکەین بۆ ئەوەی ناوی خۆیان تۆمار بکەن و پرۆسەی بایۆمەتریان بۆ ئەنجامبدرێت  و تیمی گەرۆکیشمان ھەیە بۆ ئەوکەسانەی ناتوانن سەردانمان بکەن سەرادانیان دەکەین ، بۆیە رۆژانە خەڵکێکی باشیش سەردانمان دەکەن وھیوادارین خەڵکیش ئەم دەرفتە لەدەست خۆی نەدات و بێن خۆیان تۆمار بکەن ، چوونکە نازانرێت وادەکە درێژدەکرێتەوە یاخودنا و دواین وادەی ٢٠ی ئەم مانگەیە.
بۆتان شێرکۆ ووتیشی ،  ھەر کەسێک کارتی بایۆمەتری نەبێت  بە وێنەوە  مافی  دەنگدانی نابێت ، ھەر بۆیە پێویستە ئەوەی کارتی دەنگدانی نەبێت سەردانمان بکات بۆ خۆ تۆمارکردن و رۆژانە تەنانەت رۆژانی پشوو  و ھەینیش بنکەکانمان کراوەن لە کاتژمێر ٨ی بەیانی تاوەکووکاتژمێر ٣ی ئێوارە .
دەشڵێت ، کارتێکی زۆری دەنگدان لەبەغدایە وچاوەرێ دەکرێت پێش ھەڵبژاردنەکان بگەرێتەوە و بەسەر دەنگدەران دابەش بکرێت ، چوونکە تاوەکوو ئێستا بۆمان نەگەراوەتەوە.


ئەم بابەتە 12011 جار خوێندراوەتەوە