کۆمیسیۆن : ئەو وادەیەی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە زۆر گونجاوە
پەیامی کورد ... کۆمیسیۆن : ئەو وادەیەی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە زۆر گونجاوە
بەرپرسی ئۆفیسی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە دھۆک ڕایگەیاند : ئەو وادەیەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنەکانی دیاریکردووە زۆر گونجاوە و دەتوانن لەو ماوەیە ھەموو ئامادەکارییەکان تەواو بکەن، چونکە زۆرینەی ئامادەکارییەکان تەواوبوونە.
خالد عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە دھۆک، ڕایگەیاندووە : ڕۆژی چوارشەممە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ٢٠-١٠ی بۆ ھەڵبژاردنی پەلەمانی کوردستان دیاریکرد، هێشتا ١١٠ ڕۆژمان لەبەر دەستدایە بۆ ئامادەکارییەکان، ئێستا لە قۆناغی وەرگرتنی ناوی کاندید و لیست و ھاوپەیمانییەکانین، کاتەکە زۆر گونجاوە و دەتوانین ئامادەکاری تەواو بکەین و بە باشترین شێوە ھەڵبژاردن ئەنجام بدەین، چوونکە بەشێکی زۆری ئامادەکارییەکان تەواوبووە، ئێستا پێویستی وێستگەکان ئامادەن بۆ ئەوەی بۆیان ڕەوانە بکرێت، فەرمانبەر ئامادەن و دابەشکردنی کارتی دەنگدان بەردەوامە و ئامێرەکان پشکنینیان بۆ کراوە.
خالد عەباس گوتیشی: ئەوەی ماوە، وەرەقەی دەنگدان و تۆماری دەنگدەرانە، ئەویش کاتێک ھەموو حزبەکان بەشداربوون تیروپشک دەکرێت و وەرەقەی دەنگدان کۆپی دەکرێت، ئەوکات کارەکان تەواو دەبن، چونکە سبەی کۆتایی بە تۆماری ناوی کاندید و لیست و ھاوپەیمانی دێت و ھەفتەی داھاتوو دەست بە وەرگرتنی لیستی کاندیدان دەکرێت، لەبەر ئەوەی لە دھۆک تا ئێستا دوو ھاوپەیمانی و ٩ حزب و ١٧ کاندیدی تاک و ٤ کۆتاش ناویان تۆمار کردووە.
ئەم بابەتە 27804 جار خوێندراوەتەوە