کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دەکات

پەیامی کورد   ...   کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دەکات

کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەیاننامەیەکی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەك، داوای ڕاگرتن و هەڵوەشاندنەوەی دەست بەجێی حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، چالاکی کۆمەڵایەتی کورد و داکۆکیکاری مافی مرۆڤ لە ئێرانی کرد.

بەیاننامەکە لەلایەن بەشی درە سان فێرناندۆوە بڵاوکراوەتەوە و بە تووندی ئاماژە بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەم کەیسەدا دەکات. ئەندامانی کۆمەڵەکە جەختیان لەوە کردەوە کە سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی نەک هەر پێشێلکردنی پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکانە، بەڵکوو تیشک دەخاتە سەر نیگەرانییە جیددییەکان سەبارەت بە مامەڵەی نامرۆڤانە لەگەڵیدا، لەوانەش ئەشکەنجەدان و دانپێدانانی زۆرەملێ.


ئەم بابەتە 64 جار خوێندراوەتەوە