کۆنفرانسی یەکهەڵوێستی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوە چوو
پەیامی کورد ... کۆنفرانسی یەکهەڵوێستی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوە چوو
شەممە، کاتژمێر 10:00 بە بەشداری نزیکەی 50 پارتی سیاسی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆنفرانسی یەک هەڵوێستی کورد، لە قامیشلۆ بەڕێوە چوو .
لایەنەکانی بەشدار، پارتەکانی ناو ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریە و بەڕێوبەرایەتی خۆسەر و دوو پارتی دیکەن، هەروەها نزیکەی 300 کەسایەتی بەشداری کۆنفرانسەکە دەکەن، جگه له ناوچه‌كانی ڕۆژئاوا و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ، كه‌سایه‌تییه‌كانی حه‌له‌ب و دیمه‌شق و ئه‌عزاز و حه‌ما و ئه‌لباب، به‌شداری ده‌كه‌ن.
ئامانج لەم کۆنفرانسە، ڕاگەیاندنی یەکهەڵوێستی کورد و پێکهێنانی شاندێکی هاوبەشی کوردییە بۆ دانووستان لەگەڵ حکوومەتی نوێی سووریا بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد.
ئەم بابەتە 56 جار خوێندراوەتەوە