"کۆنفڕانسی زمانی کوردی" لە ئامەد بەڕێوەچوو

پەیامی کورد    ...    "کۆنفڕانسی زمانی کوردی" لە ئامەد بەڕێوەچوو

کۆڕێک لە ژێر ناوی "کۆنفڕانسی زمانی کوردی" لە شاری ئامەد'ی باكووری کوردستان بەڕێوەچوو. بەڕێوەبەری کۆڕەکە ئەنجومەنی "پێن‌ی کورد" بوو کە "شارەوانی ئامەد"یش لەم ئەرکەدا هاوکار بوو.

شاعیران، نووسەران و هەروەها شارەزایانی بواری زمانەوانی لە سەرتاسەری بەشەکانی کوردستان، لەم کۆنفڕانسەدا بەشدارییان کرد. لە باشووری كوردستان کەسایەتییە ئەدەبییەکانی شاری سلێمانی، لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، ئورمیە، سنە، ئیلام و هەرسین بەشداری کۆنفڕانسەکە بوون.

جێی ئاماژەیە کە بەشداربووانی هەر ناوچەیەکی کوردستان بە زاراوەی خۆیان وەک لەکی، کەلهوڕی، شکاکی، سۆرانی و هتد بابەت و وتاریان پێشکەشی ئامادەبووان کرد.


ئەم بابەتە 41 جار خوێندراوەتەوە