کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک، قەسەدە و فەرماندە "ڕۆهەلات عەفرین لە حەسەکە
پەیامی کورد ... کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک، قەسەدە و فەرماندە "ڕۆهەلات عەفرین لە حەسەکە
مەزڵووم عەبدی: بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانیمان خێزانە ئاوارەکانی شەهبا بگوازنیەوە و هەوڵەکانمان بۆ گواستنەوەی ئەوانەی هێشتا لەو ناوچەیە ماون، بەردەوامە.
مەزڵووم عەبدی: دەوڵەتی تورکیا هەڕەشە لە منبج و ناوچەکانی دیکەی باکووری سووریا دەکات. ئێمە دەمانەوێت کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەین و هەندێک هەوڵیش لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ڕووسیا لەمبارەیەوە لە ئارادایە.
مەزڵووم عەبدی: گۆڕانکارییە خێراکان و پاشەکشێی دەوڵەتی سووریا لە چەندین ناوچە، بەتایبەت لە بیابانەکان، بۆشایی ئەمنی درووست کردووە و ئێمە هەندێک ڕێوشوێنمان بۆ پاراستنی خەڵکەکەمان لەم ناوچانە گرتۆتە بەر.
مەزڵووم عەبدی: هەوڵە هاوبەشەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی داعش بەهێزتر لە جاران بەردەوامە.
مەزڵووم عەبدی: ئامادەین لەگەڵ هەموو لایەنەکان گفتوگۆ بکەین و دەبێ لەو کۆبوونەوانە نێودەوڵەتییانەدا کە لەسەر سووریا بەڕێوەدەچێن بەتابیەت ئەوانەی پەیوەندیدارن بە بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەشدار بین.
مەزڵووم عەبدی: کەناڵێکی پەیوەندیمان لەگەڵ گرووپی هەیەت تەحریر شام لەبارەی دۆخی خەڵکەکەمان لە حەڵەب هەیە. لە هەوڵی ئەوەداین کە هێرشەکان بەرەو ناوچەکانی ئێمە پەل نەهاوێژن و هیوادارین بە هاوکاری هەموو لایەنەکان ڕێگری لە گرژبوونەوەی زیاتری ئاڵۆزییەکان بکەین.
مەزڵووم عەبدی: دەمانەوێت بە ناوبژیوانی ڕووسیا و ئەمریکا گرژییەکانمان لەگەڵ تورکیا کەم بکەینەوە. ئێمە هێزی ئەوەمان هەیە بەرپەرچی هەرچەشنە داگیرکارییەکی تورکیا بۆسەر هەرێمەکانی خۆسەری دیموکراتیک بدەینەوە.
مەزڵووم عەبدی: ئێمە خوازیاری کەمبوونەوەی گرژییەکان لەگەڵ هەموو لایەنەکانین و بەدوای ڕێگەچارەیەکی سیاسی دا دەگەڕێین.
هەتا ئێستا ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی چەکداری لەنێوان هێزەکانی ئێمە و گرووپی تەحریر شامدا نەهاتۆتە ئاراوە.
لەگەڵ هەموو لایەنەکان، بەتایبەت عێراق، سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکان لە پەیوەندیداین.
بەردەوام لەگەڵ ڕووسیا و ئەمریکا هەماهەنگی ڕاستەوخۆمان هەیە.
مەزڵووم عەبدی: ئەم دۆخەی ئێستا مەترسییەکی گەورەی لەسەر کەمپی "هۆڵ" درووست کردووە. گیراوانی داعش و پاشماوەکانی لەو کەمپە بە جمووجۆڵ کەوتوون.
ئەم بابەتە 88 جار خوێندراوەتەوە