کۆنگرێس بردنەوەی ترامپ ی لە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا پەسند کرد
پەیامی کورد ... کۆنگرێس بردنەوەی ترامپ ی لە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا پەسند کرد
ڕۆژی دووشه‌ممه، ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، كۆنگرێسی ئه‌مریكا بردنه‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ ی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ووڵاته‌دا په‌سند كرد، به‌مه‌ش ترامپ به فه‌رمی بووه چل و حه‌وته‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا و له ٢٠ی ئەم مانگی یەكی زایینی له كۆشكی سپی سوێندی ده‌ستووری ده‌خوات و ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ترامپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان. ٣١٢ خاڵی کۆمەڵەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکای به‌ده‌ست هێنا، له كاتێكدا كامالا هاریس، كاندیدی دیموكراته‌كان ٢٢٦ خاڵی به‌ده‌ست هێنا.
کۆمەڵەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ٥٢٨ کورسی پێک دێت، بۆ ئەوەی کاندیدێک ببێتە سەرۆک، پێویستە ٢٧٠ کورسی (خاڵ) بە دەست بهێنێت، به‌م ئه‌نجامه‌ش ترامپ توانی به ٨٦ خاڵ پێش كامالا هاریس بكەوێت.
ئەم بابەتە 93 جار خوێندراوەتەوە