کێربی : ئێمە هەڕەشەی ئێرانییەکان بۆ ووڵامدانەوەی ئیسرائیل بە جیددی وەردەگرین

پەیامی کورد   ...   کێربی : ئێمە هەڕەشەی ئێرانییەکان بۆ ووڵامدانەوەی ئیسرائیل بە جیددی وەردەگرین

جۆن کێربی ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند : یەحیا سێنوار، بەرپرسی نوێی فەرمانگەی سیاسی، پیلان داڕێژەری هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل بوو لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ و هەمیشە لە ٩ مانگی ڕابردوودا بڕیاردەری سەرەکی دانووستانەکان بووە.

ئێمە لە هەموو کاتێک زیاتر لە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس نزیک بووینەوە.

کاتێک ئێرانییەکان دەڵێن دەمانەوێت ووڵام بدەینەوە، ئێمە قسەکەیان قبووڵ دەکەین.


ئەم بابەتە 12651 جار خوێندراوەتەوە