کێ لە پشت هامستەر کۆمباتەوەیە؟ ئێدوارد گۆرینۆڤیچ کێیە ؟
پەیامی کورد ... کێ لە پشت هامستەر کۆمباتەوەیە؟ ئێدوارد گۆرینۆڤیچ کێیە ؟
ماڵپەڕی ڕۆژنامەی The Bell ی ڕووسی لەم دوایی یانەدا بانگەشەی کردووە کە بە پشت بەستن بە هەندێک لێکۆڵینەوە کە ڕۆژنامەنووسەکانی ئەنجامیانداوە، ڕووخساری پشت یارییەکەی هامستەرکۆمباتی دۆزیوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئێدوارد گورینۆڤیچ، خاوەنکارێکی ڕووسی لە بواری تەکنۆلۆژیای زانیاری و دامەزرێنەری کۆمپانیاکانی کارپرایس و کارمۆنی، یەکێکە لە درووستکەرانی ئەم یارییە ڤایرۆسییە.
بە ووتەی پاڤێل دورۆڤ دامەزرێنەری کۆمپانیای تێلێگرام، بە تێپەڕبوونی کات ئەم نامەبەرە دەبێتە بەرنامەیەکی هاوشێوەی ویچاتی چین کە خزمەتگوزاری جۆراوجۆر پێشکەش دەکات لەسەر یەک پلاتفۆرم. بەپێی هەندێک سەرچاوە، ئەو بانگەشەیەی لە دەوری هامستەر کۆمبات گەورەترین هەڵمەتی ڕیکلامی بێبەرامبەرە لە مێژووی تێلێگرامدا.
ئەم بابەتە 31081 جار خوێندراوەتەوە