کەرەستەی سەربازی و چەکی پێشکەوتوو بۆ بنکەکانی ئەمریکا لە دەورووبەری حەسەکە دەگوازرێتەوە

پەیامی کورد   ...   کەرەستەی سەربازی و چەکی پێشکەوتوو بۆ بنکەکانی ئەمریکا لە دەورووبەری حەسەکە دەگوازرێتەوە

فڕۆکەیەکی بارهەڵگر کە کەرەستەی سەربازی و لۆجێستیکی هەڵگرتبوو، لە بنکەی ئەمریکی کە دەکەوێتە باشووری شاری حەسەکە نیشتەوە.

بەگوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەم گەشتە کە لە عێراقەوە ئەنجامدراوە، بەشێکە لە هەوڵەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی شەڕی داعش بۆ بەهێزکردنی بنکە سەربازییەکانی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

هەروەها چەند کاتژمێرێک پێشتر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بارێکی تری گواستنەوه که له کەرستەی سەربازی و چەکی پێشکەوتوو لەگەڵ فڕۆکەیەکی بارهەڵگر و هەلیكۆپتەرێكی سەربازی بۆ بنکەی "خەراب ئەلجیر" له ناوچری ڕێمیلان گواستووەتەوه .

ئەم چالاکییانە هاوتەریب لەگەڵ بەهێزکردنی سەربازی هێزە ئەمریکییەکان کە لە جەرگەی کۆبانی جێگیرکراون ئەنجام دەدرێن.


ئەم بابەتە 75 جار خوێندراوەتەوە