کەسانێک لە خێراتر لە ڕێدا دەڕۆن دڵێکی تەندرووستتریان هەیە

پەیامی کورد   ...  کەسانێک لە خێراتر لە ڕێدا دەڕۆن دڵێکی تەندرووستتریان هەیە

چالاکی فیزیکی بە پێی پێویست وەرزشگەلی قورس و ئاڵۆز لە خۆ ناگرێت ، بەڵکوو ٣٠ خولەک ڕۆیشتنی بەپەلە بە شێوەی ڕۆژانە هاوکاری و یارمەتی تەندرووستی گشتی لەش دەدات .

کەسانێک کە بە شێوەی ڕێک و پێک بە پێ دەڕۆن و خێرا دەڕۆن ، بە جیاوازی بەرامبەر کەسانێک کە هیچ جۆرە چالاکییەکی وەرگرتنی ئۆکسیژێن یان نییە ، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیگەلی دڵ و دەمارەکان ٣١٪ کەمترە . خێرا ڕۆیشتن ڕیسکی مردن یش تاکوو ٣٢٪ کەم دەکاتەوە .

لێکۆڵەران زانیویانە کەسانێک کە مەوداگەلی درێژخایەن بە خێراییەکی بەرزترەوە دەڕۆن ، لە کێشەگەلی جیاواز لەوانەش نەخۆشیگەلی دڵ و دەمارەکان ، بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و شەکرەی جۆری دووهەم یا ئاستێکی زۆر بەرز لە پاریزراوی دا دەبن


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە