کەسایەتییەکی ناوداری تیک تۆکی عێراقی بە گوللە کوژرا
پەیامی کورد ... کەسایەتییەکی ناوداری تیک تۆکی عێراقی بە گوللە کوژرا
ئۆم فەهد، کەسێکی بەناوبانگی تیک تۆک، لە دەرەوەی ماڵەکەی خۆی لە بەغدا تەقەی لێکرا و کوژرا.
کاربەدەستانی ئەمنی عێراق دەڵێن ئوم فەهد، کاریگەرێکی بەناوبانگی تیک تۆک لە دەرەوەی ماڵەکەی خۆی لە بەغدا تەقەی لێکراوە و کوژراوە. لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک ناوبانگێکی زۆری هەبووە و دەیان هەزار فۆڵۆوەری هەبووە بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی نائاسایی بە مۆسیقای عێراقی و لەبەرکردنی جلوبەرگی دەرەوەی نۆرمەکانی کولتووری ئەم ووڵاتە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردووەتەوە کە "ژنێک کە لە سۆشیال میدیا ناسراوە، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژراوە". لەم بەیاننامەیەدا باس لەوە دەکرێت کە "تیمێکی تایبەت" بۆ لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوە پێکهێندراوە.
ساڵی ڕابردوو ئەم کاریگەرە بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ کە بە ووتەی دادگا دژی "ڕەوشت و ئەخلاقی گشتی" بوون، سزای شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. ساڵی ڕابردوو عێراق لیژنەیەکی حکومی پێکهێنا بۆ چاودێریکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لێکۆڵینەوە لە ناوەڕۆکی هێرشبەرانە و سزادانی ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لێی.
ئەم بابەتە 62473 جار خوێندراوەتەوە