کەسایەتییەکی ناوداری سۆشیال میدیای ژاپۆنی لەبەردەم شەش هەزار فۆڵۆوەردا کوژرا

پەیامی کورد    ...  کەسایەتییەکی ناوداری سۆشیال میدیای ژاپۆنی لەبەردەم شەش هەزار فۆڵۆوەردا کوژرا

ئاری ساتۆ، کەسایەتییەکی ژاپۆنی تەمەن 22 ساڵ لە سۆشیال میدیا، لەکاتی پەخشکردنی گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆی لەسەر شەقامێکی شاری تۆکیۆ، لەبەردەم هەزاران بینەردا، لەلایەن پیاوێکی تەمەن 42 ساڵەوە بە چەقۆ کوژرا.

بەپێی زانیارییەکانی کیۆدۆ نیووز، بکوژەکە کە پێشتر کێشەی دارایی لەگەڵ قوربانییەکە هەبووە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی WhoWatch ڤیدیۆکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەخشی دەکرد.
توانی لە بیناکانی ناوچەکەوە شوێنی ساتۆ بدۆزێتەوە.

میدیا ناوخۆییەکان ناسنامەی بکوژەکەیان بە ناوی کینیچی تاکانو ڕاگەیاند. ناوبراو کە بە ئامادەبوونی دەست بەجێی پۆلیس لە شوێنی کوشتنەکە دەستگیرکراوە، بە دەسەڵاتدارانی دادوەری لە پایتەختی ژاپۆنی ڕاگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠٢١ەوە شوێن ئاری ساتۆ کەوتووە و لە دوای ساڵێکەوە پارەی پێدەدات.

تاوانبارەکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە کچە گەنجەکە نزیکەی دوو ملیۆن یێن (نزیکەی ١٣ هەزار دۆلار) قەرزاری ئەو بووە.

ئەم کوشتنە لانیکەم دووەم تاوانی لەو جۆرەی ئۆنلاین بوو لە ساڵانی ڕابردوودا.

دوو ساڵ لەمەوبەر دادگایەک لە یەکێک لە گەڕەکەکانی تۆکیۆ سزای ١٧ ساڵ زیندانی بەسەر پیاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵدا سەپاند بە تۆمەتی کوشتنی کەسایەتییەکی ناوداری سۆشیال میدیای تەمەن ٣٣ ساڵ.


ئەم بابەتە 52 جار خوێندراوەتەوە