کەشتییە ئەڵمانییەکان کە مانگی ڕابردوو گەرووی تایوانیان بەزاند ، پەیامی هۆشدارییان لە کەشتییە چینییەکانی ئەو ناوچەیە پێگەیشت
پەیامی کورد ... کەشتییە ئەڵمانییەکان کە مانگی ڕابردوو گەرووی تایوانیان بەزاند ، پەیامی هۆشدارییان لە کەشتییە چینییەکانی ئەو ناوچەیە پێگەیشت
کەشتییە ئەڵمانییەکان کە مانگی ڕابردوو گەرووی تایوانیان بەزاند و چوونەتە ناوچەی هێندووستان و زەریای هێمن، پەیامی هۆشدارییان لە کەشتییە چینییەکانی ئەو ناوچەیە پێگەیشت.
ئەو کەشتییە ئەڵمانییانەی مانگی ڕابردوو لە گەرووی تایوانیان بەزاند و چوونەتە ناوچەی "هیندۆ-پاسیفیک"، پەیامی هۆشدارییان لە کەشتییە چینییەکانی ئەو ناوچەیە پێگەیشت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک بە پشت بەستن بە ڕۆیتەرز، ئەکسێل شوڵتز، فەرماندەی گرووپی کەشتییە ئەڵمانییەکان ڕایگەیاند کە فرێگاتی ئێف جی ئێس "بادن-ڤورتێمبێرگ" و کەشتی دابینکردنی ئێف جی ئێس "فرانکفۆرت ئام مەین" پەیامی ڕادیۆیی لە کەشتییە چینی یەکانەوە پێگەیشتووە کە باشوور دەریای چین بە یاسا سەر بە پەکینە.
بە ووتەی ئەم فەرماندە ئاڵمانیە، کەشتیەکانی ووڵات لە ووڵامدا ووتیان کە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان دەڕۆن.
شوڵتز لە سەقفی کەشتی بادن-ڤورتمبێرگەوە ووتی: "ئەوان (کەشتییە چینییەکان) لەڕاستیدا بە شێوەیەکی سەلامەت و پیشەیی مامەڵەیان کردووە و نیشانیان داین کە بەڕاستی پێشوازیمان لێناکرێت". ئێمە هیچ دۆخێکی مەترسیدارمان بەسەر نەهاتووە.
١٣ی ئەیلول یەکەم جار بوو کە کەشتییە جەنگییەکانی ئاڵمانیا لە ماوەی ٢٠ ساڵدا بە گەرووی تایواندا تێپەڕن. فەرماندەیی فیرقەی ڕۆژهەڵاتی سوپای ڕزگاری گەلی چین لەو کاتەدا ڕایگەیاند: کەشتیەکان ئاگادارکراونەتەوە و چاودێری جمووجۆڵەکانیان دەکرێت. تێپەڕینیان "مەترسییە ئەمنییەکان زیاد دەکات و سیگناڵی هەڵە دەنێرێت".
لەو کاتەوە کەشتیەکانی هێزی دەریایی ژاپۆن و ئوسترالیا و نیووزیلەندا بەم ڕێڕەوی ئاوە هەستیارەدا تێپەڕیون و فڕۆکە ئەمریکییەکان بەسەریدا فڕیون.
شوڵتز ڕایگەیاند کە ئەو دوو کەشتییە لە چوارچێوەی دووەم ئۆپراسیۆنی جێگیرکردنی ئاڵمانیا لە زەریای هێمن بۆ ئەنجامدانی ئەرکێک بۆ ئەنجامدانی مەشق لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشەکانی و دەستەبەرکردنی ئازادی دەریاکان لەوێ بوون. دوای بەزاندنی گەرووی تایوان گەشتیان کرد بۆ فلیپین، پاشان بەرەو سەنگافورە و ڕۆژی چوارشەممە گەیشتنە ئەوێ.
ڕۆژی سێشەممە، هەردوو کەشتییە ئاڵمانییەکە بەشدارییان لە مانۆڕێکی دوولایەنە لەگەڵ هێزی دەریایی سەنگافورە کرد بۆ "بەرزکردنەوەی توانای کارکردنی یەکتر".
بێتینا فانگانێل باڵیۆزی ئاڵمانیا لە سەنگافورە ڕایگەیاند، ئامادەبوونیان لە هیندستان-ئاسیای هێمن گرینگە، چوونکە پابەندبوونی بەرلین بە هاوبەشەکانی لە ناوچەکەدا نیشان دەدات و ئاڵمانیای کردووە بە ئەندامێکی بەرپرسیار لە نەزمی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای یاساکان.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتی: ئەڵمانیا زلهێز نییە لە هیندۆ-پاسیفیکدا. ئێمە بەرژەوەندییە گرینگەکانمان لە زەریای هێندووستان و زەریای هێمن هەیە. گرینگە بۆ من جەخت لەوە بکەمەوە کە ئێمە لێرەین بۆ مانەوە، ئەمە بەشداریکردنێکی بەردەوامە.
ئەم بابەتە 35876 جار خوێندراوەتەوە