کەشناسی بەربوونەوەی پلەکانی گەرما ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد   ...   کەشناسی بەربوونەوەی پلەکانی گەرما ڕادەگەێنێت

شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی هۆشداری له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ده‌دات و راشیده‌گه‌ێنێت، "له‌ دو رۆژی كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، پله‌مانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزده‌بنه‌وه‌ و به‌جۆرێك له‌ هه‌ندێك له‌اوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گه‌نه‌ 48 پله‌ی سیلیزی".
شاره‌زایەکی بواری كه‌شناسی له‌ڕاگه‌ێندراوێكدا بڵاویكردووەته‌وه‌، پێشبینی ده‌كرێت له‌ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ تا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، به‌دیاریكراویش ڕۆژی شه‌ممه‌ پله‌كانی گه‌رما له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ڕوو له‌به‌رزبوونه‌وه‌ بكه‌ن له‌ئه‌نجامی به‌رده‌وامی كاریگه‌ری لاوازی نزمه‌ پاڵه‌ په‌ستۆی گه‌رمی وه‌رزی زه‌ریای هێندی و هاتنی تۆپه‌ڵه‌هه‌وایه‌كی گه‌رمی خه‌ماسینی باكووری ئه‌فریقی به‌و هۆیه‌وه‌ پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی 2-4 به‌گشتی ڕوو له‌به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ئه‌م گه‌رمایه‌ كاریگه‌ری زیاتر و سه‌ره‌كی له‌سه‌ر ناوچه‌كانی عێراق ده‌بێت به‌تایبه‌ت باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هه‌رێمیش كاریگه‌ری سه‌ره‌كی له‌سه‌ر ناوچه‌ گه‌رمه‌سێره‌كان و سنووری پارێزگای كه‌ركوك و خۆرئاوای سنووری  هه‌ولێر و دهۆك ده‌بێت، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه‌كانی دیكه‌ كه‌متر ده‌بێت".

شاڵاو هیدایه‌ت ده‌شڵێت، "پێشبینی ده‌كه‌ین به‌رزترین پله‌ له‌ناوچه‌ گه‌رمه‌سێره‌كان بێت، تایبه‌ت خانه‌قین 47 بۆ 48 بێت، نزمترین پله‌ش له‌حاجی ئۆمه‌ران تۆمار بكرێت  33-34 پله‌ی سیلیزی بێت.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "ڕۆژی شه‌ممه‌ تۆپه‌ڵه‌ هه‌وای گه‌رمی خه‌ماسینی ئه‌فه‌ریقی ده‌كشێته‌وه‌ و ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌ ژێر كاریگه‌ری بارسته‌ هه‌وای فێنكی باكوور كه‌ له‌ ڕووسیاوه‌ داده‌به‌زێت و هاوكار ده‌بێت له‌ دابه‌زینه‌وه‌ی به‌رچاوی پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی 3-5 پله‌ی سیلیزی".


ئەم بابەتە 23209 جار خوێندراوەتەوە