کەمتر هێدفۆن بەکاربهێنە، چوونکە دەبێتە هۆی تووشبوون بە شەقیقە!
پەیامی کورد ... کەمتر هێدفۆن بەکاربهێنە، چوونکە دەبێتە هۆی تووشبوون بە شەقیقە!
زیانەکانی بەکارهێنانی ئامێری دەستی ئازاد چین؟
ئەمڕۆ بەهۆی زیادبوونی کاری ئینتەرنێت، بەکارهێنانی مۆبایل و هێدفۆن بە بەراورد بە پێشوو دوو هێندە زیادی کردووە. لەم بابەتەدا ئێمە لە خزمەتتان داین بۆ ئەوەی لەو پرسیارەدا بکۆڵینەوە کە زیانەکانی بەکارهێنانی مۆبایلی دەستی ئازاد چین؟ یان با باس لەوە بکەین کە ئایا بەهیچ شێوەیەک هیچ زیانێکی هەیە؟ ئێمە لە ژیانی ڕۆژانەماندا هێدفۆن بەکاردەهێنین بۆ ئەوەی خۆمان لەگەڵ جیهانی دەرەوە یان دەورووبەرماندا سەرقاڵ بکەین. هەندێکمان لە کاتی وەرزشکردندا بەکاریدەهێنین، بۆ خوێندن یان گوێگرتن لە مۆسیقای دڵخوازمان، بۆ پەیوەندیکردن یان سەیرکردنی بەرنامەکان بە دەنگی بەرز بۆ ئەوەی کەسانی دیکە تێک نەدەین یان ئەو کەسانەی ئامادەن لەو شوێنەدا نەتوانن سەرقاڵمان بکەن. هێدفۆن یارمەتی هەموومان دەدات بۆ کەمکردنەوەی فشار، بەڵام زیانەکانیشی هەیە کە پێویستە چارەسەر بکرێن. هەروەک ئاگادارن بەکارهێنانی هێدفۆن و ئامێرە دەستبەدەستەکان بەشێکی زۆری ڕۆژی هەر کەسێک لەمڕۆدا پڕدەکاتەوە و بە تێکڕا دەتوانین بڵێین بەکارهێنانی هێدفۆن لە ڕۆژێکدا گەیشتووەتە ٤ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا بۆ هەر کەسێک. لەم بابەتەدا بەنیازین باس لە زیانەکانی بەکارهێنانی مۆبایلی دەستی ئازاد بکەین. با لێی بکۆڵینەوە.
ئەم بابەتە 65 جار خوێندراوەتەوە