کەنەدا بەپەلە داوا لە هاووڵاتییەکانی دەکات خاکی لوبنان بە جێ بهێڵن

پەیامی کورد   ...   کەنەدا بەپەلە داوا لە هاووڵاتییەکانی دەکات خاکی لوبنان بە جێ بهێڵن

وەزیری دەرەوەی کەنەدا داوا لە هاووڵاتیانی ووڵاتەکەی دەکات بە زووترین کات لوبنان جێبهێڵین تاوەکوو گەشتی ئاسمانی لەبەردەستدایە، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ زیادبوونی نیگەرانییەکانی نێوان حیزبۆڵڵا و ئیسرائیل.

میلانی جۆڵی وەزیری دەرەوەی کەنەدا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، داوا لە هاووڵاتیانی ووڵاتەکەی دەکات بە زووترین لوبنان جێ بهێڵن تاوەکوو گەشتە ئاسمانییەکان رانەگیراون.

وەزیری دەرەوەی کەنەدا ئاماژەی بەوەشکردوە، دۆخی ئەمنی لوبنان بەردەوام ئاڵۆز دەبێت و ناتوانرێت بە ووردی داهاتووی دۆخی ئەو ووڵاتە بزانرێت بەهۆی تووندوتیژی بەردەوام و پشێوییەکانی نێوان حیزبۆڵڵا و ئیسرائیل.

ئەم ڕاگەێندراوەی وەزیری دەرەوەی کەنەدا لە میانەی گرژبوونی نیگەرانییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبۆڵڵای لوبنانە، پێشتر حەسەن نەسرۆڵڵا ئەمینداری حیزبۆڵڵا بەلێنیدا ئیسرائیل لە دەریا و ئاسمان و زمەینەوە بە ئامانج بگرێت، ئەگەر هاتوو جەنگ دژی لوبنان هەڵبگیرسێنێت.

ئەمڕۆ لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا هۆشداریدا لە مەترسییەکانی هەڵگیرسانی جەنگی هەرێمی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەگەرهاتوو و نیگەرانییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبۆڵڵا زیاتربێت.


ئەم بابەتە 28177 جار خوێندراوەتەوە