کەنەدا سێ کەس و چوار دامەزراوەی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانی خستە ناو لیستی گەمارۆوەکانەوە

پەیامی کورد   ...   کەنەدا سێ کەس و چوار دامەزراوەی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانی خستە ناو لیستی گەمارۆوەکانەوە

ڕۆژی هەینی ٧ی مارس ، کەنەدا سێ کەس و چوار دامەزراوەی سەر بە کۆماری ئیسلامی بەهۆی پەیوەندی و تەیارکردنی سوپای پاسداران، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و سەرکوتی سیستماتیک، خستە لیستی گەمارۆوەکانەوە.

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا لە بەیاننامەیەکدا ناوی ئەو کەسانەی هێناوە کە بریتین لە: حسێن هاتفی ئەردەکانی، بەرپرسی تۆڕی ئامادەکاری فەرامیللی کە کۆمپانیاکانی کاوان ئێلیکترۆنیکی بێهراد، کۆمپانیای باسمەد ئێلیکترۆنیک، ئەندازیاری پوویا و کۆمپانیای ئەندازیاری تەیف تەدبیر ئاریا" لەخۆ دەگرێت، مێهدی گوگێردچیان، بەڕێوبەری جێبەجێکار و ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری کۆمپانیای پیشەسازی فڕۆکەسازی ئێران و حسێن پوورفەرزانە، ئەندازیاری باڵای فەرمانگەی دیزاینی فەرزانەگان.

هەروەها دامەزراوەكان بریتین لە ''کۆمپانیای کاوان ئێلیکترۆنیکی بێهراد، کۆمپانیای باسمەد ئێلیکترۆنیک، کۆمپانیای ئەندازیاری تەیف تەدبیر ئاریا و نووسینگەی دیزاینی سیستمەکانی بزوێنەری فەرزانەگان.''


ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە