کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر لە ویلایەتی ئەلاسکا؛ سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا.

پەیامی کورد   ...    کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر لە ویلایەتی ئەلاسکا؛ سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا.

هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە کە لە شاری ئونالاکلیتەوە بەرەو نۆمە دەفڕی، تا ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
پاسەوانی کەنارئاوەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، فریاگوزاران توانیویانە پاشماوەی فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی ئەمریکی فڕینی 445 بدۆزنەوە، کە پێشتر لە ڕاداردا دیارنەمابوو، هەروەها سەرجەم سەرنشینانی فڕۆکەکە لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەدا گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک بەیاننامەیەکی پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: فریاگوزاران ئەو فڕۆکە ونبووەیان لەسەر سەهۆڵی دەریایی نۆرتۆن ساوند دۆزیوەتەوە کە نزیکەی ٥٥ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری نۆمێ دوورە.

مایک سالێرنۆ، ئەندامی تیمی گەڕان و فریاگوزاری، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، پاشماوەی فڕۆکەکە لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە دۆزراوەتەوە و ڕوون و ئاشکرایە کە هیچ کەسێکی ڕزگاربوو نەبووە.

بەپێی ماڵپەڕی هەواڵی BNO، فڕۆکەی بێرینگ ئایر فلایت 445 فڕۆکەیەکی بچووکی سیسنا 208B بووە و 10 کەسی تێدابووە، لەنێویاندا فڕۆکەوانێک و 9 سەرنشین، دواجار لە کاتژمێر 3:16ی پاشنیوەڕۆی پێنجشەممە (کاتی ناوخۆیی) بینراوە و دواتر لە ڕادار دیارنەماوە.


ئەم بابەتە 64 جار خوێندراوەتەوە