کەوتن و دەست بەسەرداگرتنی حەلەب لەلایەن نەیارانی ئەسەد و ووڵامدانەوەی سەربازانی ڕووسیا

پەیامی کورد   ...   کەوتن و دەست بەسەرداگرتنی حەلەب لەلایەن نەیارانی ئەسەد و ووڵامدانەوەی سەربازانی ڕووسیا

دژبەرانی حکوومەتی بەشار ئەسەد بە سەرۆکایەتی گرووپی هەیات تەحریر شام بانگەشەی ئەوە دەکەن کە توانیویانە لە هێرشێكی لەناکاودا بەشێک لە شاری حەلەب بگرن. 

لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا ئەم گرووپە نزیکەی ٢٠ شارۆچکە و گوندی دەوروبەری حەلەبیان لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی حکوومەت دەرهێناوە. 

لە اوڵامی ئەم پێشڕەوییەدا هێزی ئاسمانی ڕووسیا هێرشی قورسی بۆ سەر پێگەکانی ئۆپۆزسیۆن دەستپێکرد. وەزارەتی بەرگری سووریا ڕایگەیاند کە ئەم هێرشانە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کەرەستە و کۆگا و پێگەی تۆپخانەکانی ئۆپۆزسیۆنیان کردۆتە ئامانج و لانیکەم ٢٠٠ کەسیان کوژراون.

هێزەکانی حکوومەتی سووریا لە لایەن کۆماری ئیسلامی و ڕووسیا بەردەوامن و دەوترێت تورکیا پشتیوانی هەندێک گرووپی ئۆپۆزسیۆن دەکات. بەڵام تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە هەوڵی سەقامگیرکردنی ئارامی ناوچەکە دەدات و دەستی لەو ململانێیانەدا نییە.
 


ئەم بابەتە 130 جار خوێندراوەتەوە