گاردییەنی بەریتانی : داعش هێواش هێواش خۆی لە سووریا ئاوەدان دەکاتەوە

پەیامی کورد   ...   گاردییەنی بەریتانی : داعش هێواش هێواش خۆی لە سووریا ئاوەدان دەکاتەوە

ڕۆژنامەی گاردییەنی بەریتانی لە زاری بەڕێوبەری زیندانی پانۆراما کە دەکەوێتە شاری حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاندووە: داعش لە دوای ڕووخانی حکوومەتی ئەسەدەوە دەستی بەسەر زەوی و چەکی نوێی زۆردا گرتووە.
ڕۆژنامە بەریتانییەکە لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە جمووجۆڵی تیرۆریستانی داعش لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەوڵەکانیان بۆ ئاوەدانکردنەوەی خۆیان هۆشداری داوە.

هەندێک لە شارەزایان ڕایانگەیاندووە کە تاقمی تیرۆریستی داعش هەزاران ئەندامی خۆی لە زیندانەکانی سووریا ڕاگیراو لەبیر نەکردووە و چالاکییەکانی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو ووڵاتە زیادی کردووە. بە ووتەی ئەوان، داعش خەریکی کۆکردنەوەی شانە خەوتووەکانە کە ساڵانێکە لە بیابانەکانی سووریا شاردراونەتەوە.
 ڕۆژنامەی گاردیییەنی بەریتانی لە زاری بەڕێوبەری زیندانی پانۆراما کە دەکەوێتە شاری حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاندووە: داعش لە دوای ڕووخانی حکوومەتی ئەسەدەوە دەستی بەسەر زەوی و چەکی نوێی زۆردا گرتووە.
بەڕێوبەری زیندانەکە کە داوایکرد ناوی ئاشکرا نەکرێت، هۆشداریدا لەوەی داعش هێواش هێواش خۆی ئاوەدان دەکاتەوە و زیندانەکە دەبێتە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەرپرسانی کورد زەنگی ئاگادارکردنەوەیان لێداوە و هۆشدارییانداوە لەوەی کە مەترسییەکانی داعش لە هەموو کاتێک زیاترە و ئەو تاقمە تیرۆریستییە ئەو بۆشاییە ئەمنییە دەقۆزێتەوە کە دوای ڕووخانی حکوومەتی پێشووی سووریا درووستبووە.

لە کاتێکدا دەسەڵاتدارانی کوردی سووریا بە مەزەندە 42 بۆ 65 هەزار تیرۆریستی داعش و هاوکارەکانیان لە زیندان و کەمپەکان دا بە درێژایی کۆنتڕۆڵکردنیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستبەسەر کردووە، هاوکات نیگەرانن لەوەی داعش ئەو بۆشاییە ئەمنییەی ئێستا بقۆزێتەوە بۆ هێرشکردنە سەر ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن و ئازادکردنی لقەکانی.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی گاردیییەنی بەریتانی، بوونی سەربازانی ئەمریکی لە سوریا - کە لە ساڵی 2014 پەیوەندییان بە هێزەکانی سەرکردایەتی کوردەوە کرد بۆ شکستپێهێنانی داعش - جێگەی پرسیارە.


ئەم بابەتە 43 جار خوێندراوەتەوە