گرووسی : زانیاری ئەتۆمی ئێران لەناو نەچووە؛ دەتوانرێت سانتریفیووژەكان درووست بکرێنەوە و ٤٠٠ کیلۆ یۆرانیۆمی ٦٠٪ ماوەتەوە
پەیامی کورد ... گرووسی : زانیاری ئەتۆمی ئێران لەناو نەچووە؛ دەتوانرێت سانتریفیووژەكان درووست بکرێنەوە و ٤٠٠ کیلۆ یۆرانیۆمی ٦٠٪ ماوەتەوە
ڕافائیل گرووسی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی سویسی لۆتانۆ، زیانەکانی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شوێنە سەرەکییە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئیسفەهان، نەتەنز و فۆردۆی بە "تووند" وەسف کرد، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە ووتەكانی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە "لەناوبردنی یەک جارەکی" بەرنامەی ئەتۆمی تاران ڕاست نییە.
گرووسی ڕوونی کردەوە : زانیاری تەکنیکی ڕێژیمی ئێران لەناو نەچووە و دەتوانرێت ئەو سانتریفیووژانە کە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بەکاردەهێنرێن، دووبارە درووست بکرێنەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، کۆماری ئیسلامی هێشتا نزیکەی ٤٠٠ کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراوی بە ڕێژەی ٦٠% هەیە - ئاستێک کە تەنها هەنگاوێک لە پیتاندنی پلەی چەک (90%) دوورە و ئەم مادەیە بە شێوەیەکی سەرەکی لە هەمان شوێنە زیان لێکەوتووەکانی ئیسفەهان، نەتەنز و فۆردۆدا هەڵدەگیرێت.
ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە