گرووپی حەوت پشتیوانی خۆی بۆ گواستنەوەی دەسەڵات لە سووریا بەشێوەیەکی ئازادانە دەردەبڕێت.
پەیامی کورد ... گرووپی حەوت پشتیوانی خۆی بۆ گواستنەوەی دەسەڵات لە سووریا بەشێوەیەکی ئازادانە دەردەبڕێت.
گرووپی حەوت، لە ڕاگەێندراوێکدا سەبارەت بەدۆخی سووریا ڕایگەیاند "پشتیوانی لە حکوومەتی کاتی سووریا دەکەین، بەڵام پێوستە قۆناغەکە گشتگیر بێت و سەرجەم لایەنەکان تێیدا بەشدار بن."
گرووپی حەوت، باسیان لەوەش کردووە "پێویستە هەموو لایەک یەکپارچەیی و سەروەری خاکی سووریا بپارێزن، بەوردیش چاودێری جووڵە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان دەکەین."
گرووپی حەوت، بەو مەرجە پشتیوانی و مامەڵە لەگەڵ حکوومەتی نوێی سووریا دەکات کە بەدوور بێت لە تائیفەگەری و مافی کەمینەکان و ئافرەتانی تێدا پارێزراو بێت.
ئەم بابەتە 89 جار خوێندراوەتەوە