گرووپی حەوت : کۆماری ئیسلامی هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری ناوچەکەیە

پەیامی کورد   ...   گرووپی حەوت : کۆماری ئیسلامی هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری ناوچەکەیە

وەزیرانی دەرەوەی گرووپی حەوت لە ڕەشنووسی بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی ئەم دواییەی خۆیاندا، کۆماری ئیسلامییان وەک "فاکتەری سەرەکی ناسەقامگیری" لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناساند.

ئەو بەیاننامەیە کە خوازیاری گۆڕانکاری لە سیاسەتی ڕێژیمی ئێران، کەمکردنەوەی گرژییەکان و پەسەندکردنی دیپلۆماسییە، ئاماژەی بە مەترسی پەرەسەندنی دەستبەسەرکردنی ئارەزوومەندانە لەلایەن تاران و پیلانگێڕی بۆ تیرۆرکردنی نەیارانی لە دەرەوەی ووڵات کردووە. 

گرووپی حەوت هەروەها جارێكی دیكە جەختی لەوە كردووەتەوە کە کۆماری ئیسلامی لە هیچ هەلومەرجێکدا نابێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.


ئەم بابەتە 43 جار خوێندراوەتەوە