گرۆسی : بەرجام تەنها پارچە کاغەزێکە

پەیامی کورد   ...   گرۆسی : بەرجام تەنها پارچە کاغەزێکە

ڕافائێڵ گەڕووسی بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند : من باوەڕم وایە پێویستە بگەڕێینەوە بۆ دیپلۆماسی.
پێشتر ڕێککەوتنی بەرجام مان هەبوو، بەڵام ئێستا تەنها ڕێککەوتنێکی کاغەزییە کە کەس پابەند نییە پێیەوە.
من بەردەوام بە هاوکارە ئێرانییەکانمان دەڵێم کە دەبێ گەرەنتی دەستڕاگەیشتن بە دەزگا ئەتۆمییەکان لانیکەم بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بدەین و یارمەتی گەڕانەوە بۆ وەشانی دووەمی ڕێککەوتنی ئەتۆمی یان هەر ڕێککەوتنێکی دیکە بدەین.
نابێت سیناریۆی کۆریای باکوور دووبارە بکەینەوە سیناریۆیەک کە دوای چەند دەیە دانووستان و هەوڵدان بە بێ ئەنجام کۆتایی هات.


ئەم بابەتە 31645 جار خوێندراوەتەوە