گرۆسی داوای پەیوەندی ئێران و ئەمریکا دەکات
پەیامی کورد ... گرۆسی داوای پەیوەندی ئێران و ئەمریکا دەکات
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسێکی دیاری ئەمریکی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نیگەرانی خۆی لە "نەبوونی پەیوەندی نێوان ئێران و ئەمریکا" دەربڕی، پێشوازی لە لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە خواستی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێران کرد و دانی بەوەدانا: "دەزانم ئێران ڕێککەوتنێکی دەوێت".
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕافایل گرۆسی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ لۆڕێنس نۆرمان، پەیامنێری ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ قسەی کردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی نۆرمان کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" و وۆڵ ستریت ژۆرناڵ بڵاوکراوەتەوە، گرۆسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ نۆرمان، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە زۆرترین فشارەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە دژی ئێران بکات، سەرەڕای خواستی ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ و پابەندبوونی وڵات بە هەموو پابەندبوونە پارێزراوەکانییەوە، بانگەشەی کردووە: "پێشکەوتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کێشەکان گەورەتر دەکات، نەک بچوکتر".
بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزە دیسانەوە خوازیاری "پێکهاتن"ی نێوان واشینتۆن و ئێران بوو، بەبێ ئاماژە بە ڕێگریکردن لە ئەمریکا و کردەوەکانی دژ بە ئێران لەوانەش سەپاندنی سزای نایاسایی و تاکلایەنە.
ووتیشی: نەجووڵانەوەمان بەرەو دانووستان کێشەدارە. "پێویستە بەرەو کردار و دانووستان هەنگاو بنێین".
گرۆسی دانی بەوەدانا کە تا ئێستا قسەی لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی ترامپ و خودی ئیدارەی ترامپ نەکردووە، هیواشی دەربڕی کە ئەم بابەتە لە ئایندەیەکی نزیکدا بگۆڕێت.
ناوبراو هەروەها کاردانەوەی بەرامبەر بە بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵانەی کە گوایە باس لە گواستنەوەی پەیامەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ڕێگەی ووڵاتانی سێهەمەوە دەکەن، ووتی : بە جیددی ئەم بابەتەم لەگەڵ کەسانی دیکە تاوتوێ کردووە، هیچ پەیوەندییەکی پشتەوەی کەناڵی نێوان ئێران و ئەمریکا نییە.
گرۆسی هەروەها پێشوازی لە خواستی سەرۆکی ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێران کرد و دانی بەوەدانا: دەزانم ئێران ڕێککەوتنی دەوێت.
لە ووڵامی پرسیاری نۆرمان سەبارەت بەو مەرجانەی کە لە ڕێککەوتنێکی ئەگەری نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهاندا هاتووە و خستنەڕووی پرسەکانی وەک دەستڕاگەیشتن بە دەزگاکانی فراوانتر بۆ ئەو ئیمکاناتانەی پەیوەندییان بە بەرجام نییە، ووتی: کەسانی جیاواز مەرجی جیاوازیان هەیە بۆ ڕێککەوتن. "ڕێککەوتنی داهاتوو جیاواز دەبێت، بەڵام نازانم بەرفراوانتر دەبێت یان نا".
گرۆسی هەروەها باسی لەوە کرد کە ڕاپۆرتی تۆکمەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە ئێران پێش مانگی حوزەیران بڵاودەکرێتەوە. ناوبراو زیادی کرد: بیرۆکەیەکی باش دەبێت بۆ من کە پێش بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە سەفەری ئێران بکەم. دەشڵێت: ئاستی وتووێژ و پەیوەندی لەگەڵ تاران و وەزیری دەرەوەی ئێران (سەید عەباس عەراقچی) زۆر باشە.
پێشتر ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیش بە گێڕانەوەی گرۆسی بڵاویکردەوە، عەراقچی لە دوایین گفتوگۆی لەگەڵ گرۆسی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بانگهێشت کردووە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە سەردانی تاران بکات.
ئەم بابەتە 49 جار خوێندراوەتەوە