گرینگترین کاریگەرییەکانی بەندئاوی گۆمەسپان بەم شێوەیە ڕاگەێندرا
پەیامی کورد ... گرینگترین کاریگەرییەکانی بەندئاوی گۆمەسپان بەم شێوەیە ڕاگەێندرا
جێگری پارێزگاری ھەولێر ڕایگەیاند : بەندئاوی گۆمەسپان یەکێکە لە پڕۆژە ھەرەگرینگەکان بۆ پارێزگای ھەولێر و چەندین سوودی لە چەندین سێکتەری جیاجیاوە بۆ ھەولێر ھەیە.
مەسعوود کاڕەش، جێگری پارێزگاری ھەولێر، ڕایگەیاند : بەندئاوی گۆمەسپان یەکێکە لە پڕۆژە گرینگەکانی ھەولێر و چەندین سوودی بۆ پارێزگای ھەولێر ھەیە، لەوانە، ئاوی ژێر زەوی زیاد دەکات، بۆ گەشتیاری زۆر گرینگە، بۆ ژینگە زۆر باشە و لە ئایندەدا دەتوانین وەکو سامانی ماسی سوودی لێ وەرگرین و بەشێکی ئاوی بەندئاوەکە بۆ خواردنەوە بۆ ھەولێر دابین بکەین، لە لایێکی دی هەندێک ناوچەی ھەولێر لە لافاو دەپارێزێت.
مەسعوود کاڕەش ووتیشی: بەندئاوەکە کاری بەردەوامی تێدا دەکرێت و ھەنگاوی باشی بڕیوە، ھەر لە ئێستاوە ئاوێکی باشیشی تێدا گلدراوەتەوە، ئێستا بەشێکی سوودەکانی بەندئاوەکە بۆ ھەولێر دەرکەوتوون، چوونکە بوونی بەنداو بۆ ھەولێر یەکجار بەسوودە، شانازی بەو جۆرە پڕۆژانەوە دەکەین کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جێبەجێیان دەکات.
تێچووی ئەو بەندئاوە ٩٥ ملیار دینارە، بەرزییەکەی ٧٠ مەتر و درێژییەکەشی ٥١٢ مەترە و دەتوانێت ١١٥ ملیۆن مەتر سێجا باران ئاو کۆبکاتەوە، یەکەم جاریشە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراق، کۆنکرێتی جۆری ئارسیسی لە پڕۆژەی درووستکردنی بەندئاودا بەکار دەھێرێت، بەندئاوی گۆمەسپان بە تەواوبوونی دەبێتە سێیەم گەورەترین بەندئاو لە ھەرێمی کوردستان و ڕووبەرەکەی ٦ ملیۆن ١٢٥ ھەزار مەتر دووجا دەبێت.
ئەم بابەتە 97554 جار خوێندراوەتەوە