گرێبەستی بردنەوە و بردنەوە لە نێوان ماسک و ترامپ!
پەیامی کورد ... گرێبەستی بردنەوە و بردنەوە لە نێوان ماسک و ترامپ!
سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا دەتوانین بە باشترین وەبەرهێنانی دەوڵەمەندترین کەسی جیهان ناوببرێت.
شاراوە نییە کە دۆستایەتی نێوان ئەم دوو کەسە کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر جیهان و بەتایبەتی لەسەر پیشەسازی یە تەکنۆلۆژییەکانی وەک پیشەسازی بۆشایی ئاسمان.
وەک ترامپ لە کاتژمێرەکانی سەرەتای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا ڕایگەیاند : "ئەستێرەیەکی نوێمان هەیە، ئەستێرەیەک بەناوی ئیلۆن ماسک".
دەوترێت ئیلۆن ماسک نزیکەی ١٢٠ ملیۆن دۆلاری بۆ سەرکەوتنی ترامپ خەرج کردووە.
پێدەچێت ئێستا ترامپ و ماسک لەسەر سێ ئامانجی سەرەکی لە بۆشایی ئاسمان ڕێککەوت بن.
یەکەم : هەردووکیان پابەندن بە فراوانکردنی بوونی مرۆڤ لە بۆشایی ئاسمان.
دووەم : هەردوو ترامپ و ماسک پشتگیری لە چالاکییە بازرگانییەکان و بەشداریکردنی کۆمپانیا تایبەتەکان دەکەن لە بۆشایی ئاسماندا.
سێیەم : ترامپ و ماسک لەگەڵ داماڵینی ڕێساکاندان.
ئەم بابەتە 29 جار خوێندراوەتەوە