گواستنەوەی ملیۆنان دۆلار بۆ گرووپی تیرۆریستی حیزبۆڵڵا لەلایەن دیپلۆماتکارانی کۆماری ئیسلامییەوە

پەیامی کورد    ...   گواستنەوەی ملیۆنان دۆلار بۆ گرووپی تیرۆریستی حیزبۆڵڵا لەلایەن دیپلۆماتکارانی کۆماری ئیسلامییەوە

ڕۆژنامەی وال ستریت ژورناڵ، بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دیپلۆماتکارانی کۆماری ئیسلامی لە هەوڵی گواستنەوەی ملیۆنان دۆلار بۆ گرووپی تیرۆریستی حیزبۆڵڵا دان. ئەم هەواڵە لە سکاڵایەکی ئیسرائیل دا بۆ ئەو لیژنەیەی کە سەرپەرشتی جێبەجێکردنی ئاگربەست لە لوبنان دەکات، هاتە ئاراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی بە جانتای پڕ لە دۆلارەوە لە تارانەوە بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەیرووت دەڕۆن.

دەسەڵاتدارانی لوبنان لەم دواییانەدا لە فڕۆکەخانەی بەیرووت پشکنینی باری فڕۆکەیەکیان کرد کە ئەو نوێنەرانەی هەڵگرتبوو.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەندێک لە دیپلۆماتکاران ڕەتیان کردووەتەوە جانتاكانیان بپشكنن، لە کۆتاییدا پشتڕاست کرایەوە کە لە جانتاكانیاندا پارەی کاش هەبووە.


 


ئەم بابەتە 78 جار خوێندراوەتەوە