"گومان لە داواکاری بەغدا بۆ جێ‌ھێشتنی یوونامی لە عێراق دەکرێت"
پەیامی کورد ... "گومان لە داواکاری بەغدا بۆ جێ‌ھێشتنی یوونامی لە عێراق دەکرێت"
هه‌ندێك لایه‌نی عێراقی هەوڵی زۆر دەدەن بۆ ئەوه‌ی كاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆتایی پێ بهێندرێت، ھەریەک لە به‌رپرسی لقی 17ی شنگالی پارتی و، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق گومان له‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن.
(یونامی) کە نوێنەرایەتییەکی تایبەتە و بەپێی بڕیارنامەی ژمارە 1500ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی 2003، دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام دامەزراوە، ئەو نوێنەرایەتییە لەو کاتەوە ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و ڕۆڵەكەی لە ساڵی 2007دا بەپێی بڕیارنامەی 1770 بە شێوەیەکی بەرچاو فراوانتر بووە، ڕۆژی 6ی شوباتی 2024، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، جێنین پلاسخارت، نێردەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یوونامی)، ووتارێکی تایبەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق پێشکەشکرد و ڕایگەیاند: لە کۆتایی مانگی ئاداری 2024 بەشێوەیەکی فەرمی پۆستەکەم جێ دەهێڵم.
دكتۆر عه‌باس كازم عوبه‌ید هه‌ڵسووڕێنه‌ری كاروباری عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ناوی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه، لە نامه‌کەدا هاتووه، داوا له یوونامی ده‌كەین، له به‌رواری 31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2025 كۆتایی به ئه‌ركه‌كانتان له عێراق بهێنن و ته‌واوی دۆسییه‌كان ڕاده‌ستی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی عێراق بكەنه‌وه.
تا دێت گومانه‌كان له‌سه‌ر داوای هه‌ندێك لایه‌نی عێراق بۆ به‌جێهیشتنی كاره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق تۆختر دەبێت، نازم هه‌ركی، به‌رپرسی لقی 17ی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند : گومان له‌و داواكارییه ده‌كه‌ین، چونكه له‌لایه‌ك هه‌ندێك به‌رپرسی عێراق ده‌یانه‌وێت فێڵ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و جیهان بكه‌ن، به‌وه‌ی گرفت له ناوچه‌كانی شنگال و سنووری مادده‌ی 140 نه‌ماوه و ده‌بێت ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه ئێمه دۆخی ناوچه‌كه و شنگال و ئاواره‌كان ده‌بینین بەو جۆرە نییه كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، كاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هێشتا له عێراق ته‌واو نه‌بووه زۆر پرسی هه‌ستیار و گرینگ ماوه ده‌بێت چاره بكرێن.
ڕاشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دوربخرێته‌وه له بابه‌تی ڕێکكه‌وتنی شنگال چوونكه ئه‌وان نێوانگیری ڕێکكه‌وتن بوون كه‌چی تا ئێستا نه ڕێككه‌وتن جێبه‌جێكراوه نه دۆخی شنگالیش ئاسایی بووه‌ته‌وه بۆیه بابه‌تی بەجێهێشتنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌لای ئێمه‌وه جێگای پرسیاره تا پرسی ئاواره‌كان چاره نه‌كرێت به‌جێ هێشتنی كاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كاره‌ساته.
هاوكات سه‌گڤان سندی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاساییش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ووتی : ئه‌م پرسه هه‌ستیاره وەک دیارە ھەندێ لایەنی سیاسی دەیانەوێ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق نه‌مێنێت، به‌تایبه‌ت، تا به ئاره‌زووی خۆیان پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بكه‌نه كارتی سیاسی و به‌زۆر بیانگه‌ڕێننه‌وه، ئێستا هیچ زه‌مینه‌سازییه‌ك بۆ ڕێككه‌وتنی شنگال نه‌كراوه، ده‌یانه‌وێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌م پرسه بكشێننه‌وه و به شێنەیی كۆتایی به‌و ڕێككه‌وتنه بهێنن، چوونكه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شێكه تێیدا.
ڕاشگه‌یاند: ئه‌م پرسه ئاوا به‌ئاسانی كۆتایی نایه‌ت، ئەسته‌مه به‌م دۆخه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان قبووڵ بکات عێراق جێبھێڵێت.
وه‌ك هه‌رێمی كوردستان و وه‌ك پارتیش پێمان وایه ئه‌مه پرسێكی نهێنی و تاكتیكییە و پیلانی له‌پشته، چوونكه به‌شی زۆری ئاواره‌كان ئێستا له‌به‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان و هەبوونی په‌كه‌كه له شنگال نا‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه، دۆخی ئه‌و ناوچانه زۆر خراپ و نائارامه ئیتر چۆن گره‌نتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئاواره‌نه بكرێت؟
ئەم بابەتە 52285 جار خوێندراوەتەوە