گووگڵ دەستڕاگەیشتن بە هەواڵە ناوخۆیی یەکان لە کەنەدا ڕادەگرێت
پەیامی کورد ... گووگڵ دەستڕاگەیشتن بە هەواڵە ناوخۆیی یەکان لە کەنەدا ڕادەگرێت
گووگڵ هاوشێوەی کۆمپانیای مێتا ڕایگەیاند کە دەستڕاگەیشتن بە بەکارهێنەرانی ئینتەرنێتی گەڕانی گووگڵ لە کەنەدا بۆ هەواڵە ناوخۆیی یەکانی ئەم ووڵاتە ڕادەگرێت.
گووگڵ ئەم بڕیارەی دوای بڕیارە نوێیەکەی پەرلەمانی کەنەدا داوە، کە لەو ماوەیەدا داوای لە کۆمپانیا گەورەکانی وەک گووگڵ و مێتا کە خاوەنی فەیسبووک و ئینستاگرامە، مافی پەخشکردن بدەن بەو میدیایانەی کەنەدی کە ئەم هەواڵانە بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان بەرهەم دەهێنن.
ئەم یاسایە نوێیە کە ناوی "یاسای هەواڵی ئۆنلاین"ە، لەم دواییانەدا لەلایەن پەرلەمانی کەنەدا پەسەندکرا، لەو ماوەیەدا داوای لە کۆمپانیاکانی وەک گووگڵ و مێتا کرد کە لەگەڵ میدیاکانی کەنەدا گفتوگۆ بکەن بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن لەسەر مافی پەخشکردن.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە