گۆترێش : هیچ شتێک ناتوانێت پاساو بۆ دڕندەیی حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبەردا، بهێنێتەوە

پەیامی کورد   ...    گۆترێش : هیچ شتێک ناتوانێت پاساو بۆ دڕندەیی حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبەردا، بهێنێتەوە

دوای شەش مانگ لە هێرشە تیرۆریستییەکەی گرووپی حەماس بۆ سەر باشووری ئیسرائیل ، ئانتۆنیۆ گۆترێش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ٧ی ئۆکتۆبەری بە ڕۆژی ئازار بۆ ئیسرائیل و جیهان وەسف کرد.

گۆترێش لە لێدوانێکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، خۆی و نەتەوە یەکگرتووەکان ماتەمینی بۆ ئەو ١٢٠٠ کەسە دەگێڕن کە زۆربەیان مەدەنین و کوژراون".

ناوبراو ووتی: هیچ شتێک ناتوانێت پاساو بۆ ئەو دڕندەییەی حەماس کە لە ٧ی ئۆکتۆبەردا خستیە ڕێ ، بهێنێتەوە.

لەم گرتە ڤیدیۆییەدا سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەکارهێنانی تووندوتیژی سێکسی و ئەشکەنجەدان و بریندارکردن و ڕفاندنی خەڵکی مەدەنی و هاویشتنی مووشەک بۆ ئامانجە مەدەنییەکان و بەکارهێنانی قەڵغانی مرۆیی شەرمەزار دەکات و دەڵێت : داوای ئازادکردنی بێ مەرجی هەموو ئەو بارمتانە دەکەم کە هێشتا لە دەستی حەماس و گرووپە چەکدارەکانی دیکەدان."


ئەم بابەتە 88091 جار خوێندراوەتەوە