گۆتێرێش : ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەترسی ئەوەی لەسەرە بکەوێتە ناو زەلکاوەکەوە
پەیامی کورد ... گۆتێرێش : ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەترسی ئەوەی لەسەرە بکەوێتە ناو زەلکاوەکەوە
ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ووتی: لوبنان لە لێواری شەڕێکی تەواودایە، لوبنان لە لێواری کۆتایی دایە، پێویستە گەلی لوبنان و گەلی جیهان و گەلی ئیسرائیل (فەلەستینی داگیرکراو) ڕێگە نەدەن لوبنان ببێتە غەززەیەکی تر.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ووتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە "شەڕی غەززە بووەتە کابووسێکی بێکۆتایی و هەڕەشە بۆ سەر تەواوی ناوچەکە".
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرەتای دانیشتنی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ووتارێکی پێشکەش کرد.
گۆتێرێس ووتی : هەموو ڕۆژێک ڕووبەڕووی ئاستەنگی نوێ دەبینەوە کە پێویستی بە چارەسەری جیهانی هەیە. بەڵام جیاوازییە ژێئۆپۆلەتیکییەکان لە کۆمەڵگەی جیهانیدا فراوانتر و قووڵتر دەبنەوە، شەڕەکان بەبێ چارەسەر بەردەوامن و چەکی ئەتۆمی نوێ سێبەرێکی قورسی لەگەڵ خۆیان هێناوە.
ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە درێژەی لێدوانەکەیدا ووتی : ئێمە لە قەیرانێکی جیهانی نزیک دەبینەوە، لەگەڵ ئەوەش دا ساڵی ٢٠٢٤ ساڵی هەڵبژاردنە، ساڵێک کە زۆرێک لە هاووڵاتیانی کۆمەڵگەی جیهانی دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و لەگەڵ هەڵبژاردنەکانیان، کۆمەڵگەی ئەوان کاریگەری لەسەر جیهان دەبێت”.
ئاماژەی بەوەش کرد: "من لەم زریانە سەرتاسەرییەدا لەبەردەمتاندا وەستاوم بۆ دەربڕینی 2 ڕاستی". یەکەم: ناتوانین درێژە بە شێوازی ئێستای بەڕێوەبردنی جیهان بدەین، ئەمە مەحاڵە، دووەم: ئەو تەحەددایانەی بەردەم مرۆڤایەتی هەموویان چارەسەرن، بەڵام بۆ ئەوەی چارەسەریان بکەین، دەبێت واز لە جێبەجێکردنی پێکهاتەکانی ئەو نەزمە نێودەوڵەتییە بهێنین کە بۆ چارەسەرکردن درووستکراون با دڵنیا بین و ڕێگری لە کارکردنی ئەم پێکهاتانە نەکەین."
گۆتێرێش لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە لووتکەی "پەیمانی ئایندە" کرد کە لە نیویۆرک بەڕێوەچوو و ووتی: لووتکەی پەیمانی داهاتوو یەکەم هەنگاو بوو بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی پێکهاتە نێودەوڵەتییەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵام ڕێگایەکی دوور و درێژمان ماوە و بۆ گەیشتن بە شوێنی کۆتایی پێویستی بە ڕووبەڕووبوونەوەی سێ هۆکاری سەرەکی قەیرانی جیهان هەیە.
ئەم بابەتە 45160 جار خوێندراوەتەوە