گۆڕانکاری لە ڕەنگی گۆلی ورمێ سەرنجی ناسای ڕاکێشا

پەیامی کورد   ...   گۆڕانکاری لە ڕەنگی گۆلی ورمێ سەرنجی ناسای ڕاکێشا


ناسا لەم دواییانەدا وێنەیەکی نوێی ئاوی خوێی سووری گۆلی ورمێی لە ڕوانگەی وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی بڵاوکردەوە کە لە بەرزی ٢٦٠ میل لە سەرووی ڕووی زەویەوە تۆمارکراوە. لە وەسفی ئەم وێنەیەدا، ناسا نووسیویەتی لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا ئەم دەریاچە بچووک بووەتەوە و چڕیی خوێیەکەی زیادی کردووە، لە ئەنجامدا زیندەوەرە وردبینەکان ڕەنگی ئاوەکەیان گۆڕیوە بۆ سوور و پرتەقاڵی.
گۆڕانی ڕەنگەکان لە بەهار و سەرەتای هاویندا بە هۆی بارانبارینی وەرزی و شێوازی کەشوهەوا باو دەبێت. بەهار تەڕترین وەرزی باکوری ڕۆژئاوای ئێرانە و ڕێژەی بارانبارین بەزۆری لە مانگی نیساندا دەگاتە لووتکە. هەروەها بەفری شاخەکانی نزیک لە ناوچە ئاوییەکان لە بەهاردا دەتوێتەوە. تێکەڵەیەک لە باران و توانەوەی بەفر شەپۆلێکی ئاوی شیرین دەنێرێت بۆ گۆلی ورمێ لە مانگەکانی پووشپەڕ و گوڵان. لە مانگی تەمموز (تەمموز-ئاب) هاتنی ئاوی شیرین کەم دەبێتەوە و ئاستی دەریاچەکە دەست دەکات بە کەمبوونەوە.
ئاوی شیرین لە وەرزی بەهاردا ئاستی شووتی دادەبەزێنێت، بەڵام بەزۆری دەریاچەکە لەگەڵ گەرما و ووشکی هاوین دا خوێی زیاتر دەبێت، بەپێی ئاسترۆبایۆلۆژی . ئەوە کاتێکە کە ووردە زیندەوەران ڕەنگی خۆیان نیشان دەدەن. بۆ ئەوەی بزانرێت کام زیندەوەران لە ساڵی ٢٠١٦دا ڕەنگی دەریاچەکەیان گۆڕیوە، پێویستە نموونەی ووردی ئاو بگرن، بەڵام زاناکان دەڵێن پێدەچێت دوو گرووپی سەرەکی زیندەوەران بەشداربن، لەوانە خێزانێکی چڵکن بەناوی Dunaliella و خێزانێکی کۆنی بەکتریا بە ناوی Halobacteriaceae
ڕادیۆمێتەری سپێکتراڵی وێنەگرتنی ووردبینی مامناوەند (MODIS) ئامێرێکی زانستییە کە لە مانگی دەستکردی ئاکوای ناسادا هەڵکەوتووە، هەروەها گۆڕانی ڕەنگەکانی لە دەریاچەی ورمێ لە نێوان مانگی نیسان و تەمموزی ساڵی ٢٠١٦ (نیسان تا تەمموزی ٢٠١٥) تۆمارکردووە کە لە وێنەی لای چەپدا دەبینرێت، ئاوەکە سەوز بوو. تا ١٨ی تەمموز (٢٨ی تەممووز) ڕەنگی شینەکەی گۆڕاوە بۆ سوور. کەنار دەریاکە بە کۆکراوەی خوێ داپۆشراوە و سپی دەردەکەوێت. ئەڵقەی خوێ بە تایبەتی لە مانگی تەمموزدا هەست پێدەکرێت کاتێک ئاستی ئاوەکە کەمترە.
ناسا چەند ساڵێک لەمەوبەر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو کە ئاوی دەریاچەی خوێی ورمێی ئێران هاوشێوەی دەریای ئارال لە چەند دەیەی ڕابردوودا بە خێرایی کەمی کردووە. لەگەڵ بچووکبوونەوەی دەریاچەکە خوێی زیاتر دەبێت و لەگەڵ خوێییدا، زیندەوەرە وردبینەکان جار جارە ڕەنگی شینەکەی دەگۆڕن بۆ سوور و پرتەقاڵی.
محەممەد تۆریان، زانای زانکۆی شتوتگارت ڕوونی کردەوە: لێکۆڵینەوەکانی پێشووتر دەریانخستووە کە دونالیێلا سالینا بەرپرسە لە ڕەنگی سووری گۆلی ورمێ. لە ژینگەی دەریایی دا، دوناڵیێلا سالینا سەوز دەردەکەوێت. بەڵام لە ژێر بارودۆخی شووتی و چڕی ڕووناکی بەرزدا، مایکرۆئەلگاکان سوور دەبنەوە بەهۆی بەرهەمهێنانی کارۆتینۆیدەکانی پارێزەر لە خانەکاندا.


ئەم بابەتە 97487 جار خوێندراوەتەوە