گیان لەدەستدانی دەیان نەهەنگ لە کەنارئاوەکانی سکۆتلەندا
پەیامی کورد ... گیان لەدەستدانی دەیان نەهەنگ لە کەنارئاوەکانی سکۆتلەندا
لانیکەم ٦٥ نەهەنگی فڕۆکەوان یان ڕێبەر دوای ئەوەی لە کەنارئاوەکانی دوورگەکانی ئۆرکنی لە باکووری سکۆتلەندا گیریان خواردووە، گیانیان لەدەستداوە.
بە ووتەی زانایانی بایۆلۆژی دەریایی، ئەمە یەکێکە لە گەورەترین گیرخواردن و مردنی نەهەنگ بەکۆمەڵ لەم ناوچەیەدا.
ڕوون نییە هۆکاری بە قوڕ نیشتنەوەی بەکۆمەڵی نەهەنگەکان چییە؟
هەندێک لە شارەزایان دەڵێن کاتێک نەهەنگێکی فڕۆکەوان لەسەر قوڕەکە دەنیشێتەوە و تووشی کێشە دەبێت، باقی نەهەنگەکان بەدوایدا دەڕۆن بۆ پێدانی یارمەتی.
ئەم بابەتە 21160 جار خوێندراوەتەوە