گێرگەرلیئۆغڵو سکاڵای لەسەر عەلاتین چاکیچی لە دادگا تۆمار کرد
پەیامی کورد ... گێرگەرلیئۆغڵو سکاڵای لەسەر عەلاتین چاکیچی لە دادگا تۆمار کرد
پەرلەمانتاری هەدەپەی کۆجایلی ، ئۆمەر فارووق گێرگەرلیئۆغڵو ئەمڕۆ ١٥ی ئەم مانگە دوای هەڕەشەکانی مافیای تورکی نزیک لە مەهەپە عەلاتین چاکیچی سکاڵایەکی لە دادگا تۆمار کرد.
دوای ئەوەی گێرگەرلیئۆغڵو لە پەرلەمان ڕەخنەی لە دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە گرت سەبارەت بە دانپێدانان بە دەستووری تورکیا، عەلاتین چاکیچی هەڕەشەی لێکرد و ووتی کە پێویستە بڕیاربدات هیچ کارێکی گەورەتر لە خۆی نەکات.
ئەمڕۆ گەرگەرلیئۆغڵو سکاڵای لەسەر چاکیچی و چەند کەسێکی دیکە کە هەڕەشە و سووکایەتییان پێکردبوو، لە دادگا سکاڵای تۆمارکرد.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە