گێڕانەوەی ناتانیاهوو بە زمانی فارسی لە X نووسیویەتی : דף מעריצים

پەیامی کورد    ...    گێڕانەوەی ناتانیاهوو بە زمانی فارسی لە X نووسیویەتی : דף מעריצים

هەروەک بەڵێنم دا ڕوخساری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان گۆڕیوە، بەم زووانە زۆرتریش دێتە ئاراوە.
بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە تەلئەڤیڤ توانای دەستپێکردنەوەی شەڕی هەیە، ڕایگەیاند، هێزەکانیان گەیشتوونەتە لووتکەی جەبەل ئەلشێخ (چیای هرموون) لە ڕۆژئاوای سووریا و ڕووخساری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان گۆڕیوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ئازار لە ڕێوڕەسمی دانانی سەرۆک ئەرکانی نوێی سوپای ئیسرائیل جەختی لە پێویستی بەدیهێنانی تەواوەتی ئامانجەکانی شەڕ کردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد کە سوپای ئیسرائیل بە هاوکاری ئەمریکا چەکی زیاتر وەردەگرێت.
ناتانیاهوو ڕایگەیاند کە زیادکردنی بەرهەمی پیشەسازی سەربازی ناوخۆیی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی فشارەکانی دەست خستنی چەک لە دەرەوەی ووڵات و ئاماژەی بەوەدا کە ئیسرائیل لە حەوت بەرەدا شەڕ دەکات و ئەنجامی ئەو شەڕانە بۆ نەوەکانی داهاتوو گرینگییەکی زۆری دەبێت.

 


ئەم بابەتە 56 جار خوێندراوەتەوە