گەردەلوولی بەهێز لە تاران؛ کەوتنی دارەکان و زیان گەیاندن بە ئۆتۆمبێلەکان
پەیامی کورد ... گەردەلوولی بەهێز لە تاران؛ کەوتنی دارەکان و زیان گەیاندن بە ئۆتۆمبێلەکان
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بانەمەڕی ١٤٠٤، زریانێکی بەهێز پایتەختی گرتەوە و لە دیمەنە بڵاوکراوەکانیش دەردەکەوێ کە چەند دارێک لە ڕەگەوە هەڵکەندراون و دەکەونە سەر ئۆتۆمبێلە ڕاگیراوەكان لەسەر شەقامەکانی تاران.
هەروەها ووتەبێژی ڕێکخراوی فریاکەوتنی پارێزگای تاران ڕایگەیاند بەهۆیەوە شەش كەس بریندار بوون كە بە وتەی ناوبراو، سێ کەس لە بریندارەکان لە شوێنی ڕووداوەکە چارەسەریان بۆ کراوە و سێ کەسی دیکەش بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.
ئەم بابەتە 61 جار خوێندراوەتەوە