گەرمبوونی جیهان و زیادبوونی زریانی وێرانکەر
پەیامی کورد ... گەرمبوونی جیهان و زیادبوونی زریانی وێرانکەر
لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت بەم زووانە زریانی میڵتۆن بەشێکی زۆری فلۆریدا بگرێتەوە، شیکارییەکی نوێی کەش وهەوا دەریدەخات کە بە چ شێوەیەک گەرمبوونی جیهان ئەگەری زریانی بەهێز زیاد دەکات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک زریانی هێلین کە لەم دوایی یانەدا بەشێکی ئەمریکای گرتەوە، یەکێک بوو لە زریانە کوشندەکانی مێژووی ئەمریکا.
شیکارییە نوێیەکان دەریدەخەن کە ڕەنگە گۆڕانی کەش وهەوا ڕێژەی بارانبارینی زریانەکە بە ڕێژەی لەسەدا ١٠ زیادکردبێت و بەهۆیەوە زیاتر لە ٢٢٠ کەس لە شەش ویلایەتی ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە و ڕێگاوبان و شەقامەکانی ژێر ئاو کەوتووە. هەروەها گۆڕانی کەش وهەوا وایکردووە ئەو باانەی بەهۆی زریانی هێلینەوە درووست دەبن بە ڕێژەی 11% توندتر بن.
هەر لەو پێوەندییەدا، گرووپی فرەنەتەوەیی زانایان لە پەیمانگای جیهانی کەشوهەوا ڕایانگەیاند کە سووتاندنی سووتەمەنی بەردینی ئەگەری ڕوودانی زریانی وەک زریانی هێلین ٢.٥ هێندەی سەردەمی پێش پیشەسازی زیاد کردووە.
توێژینەوەیەک کە ڕۆژی دووشەممە لەلایەن کۆمپانیای کلایمێت سێنتڕاڵەوە بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کە پلەی گەرمی ڕووی دەریاکان لە دەورووبەری ڕێڕەوی زریانی میڵتۆن ٤٠٠ بۆ ٨٠٠ هێندە زیاترە بەهۆی قەیرانی کەشوهەوا.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "گاردییەن"، شارەزایان ڕایانگەیاندووە: "ئەگەر مرۆڤ بەردەوام بێت لە گەرمکردنی کەشوهەوا، بەردەوام دەبین لە بینینی زریانەکان دەبنە "گەردەلوول" کە دەبێتە هۆی وێرانکاری زیاتر.
ئەم بابەتە 26243 جار خوێندراوەتەوە