گەشتوگوزار تێڕوانینی درێژخایەنی سەرۆکی حکوومەت بۆ پاشەڕۆژی زاخۆ دهخاتهڕوو
پەیامی کورد ... گەشتوگوزار تێڕوانینی درێژخایەنی سەرۆکی حکوومەت بۆ پاشەڕۆژی زاخۆ دهخاتهڕوو
بەڕێوبەری گەشتوگوزاری زاخۆ ووتی، دوای ئەوەی زاخۆ بووە ئیدارەی سەربەخۆ، بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کەرتی گەشتیاری بە شێوەیەکی بەرچاو پێشکەوت، بە جۆرێک پێش ئەوەی ببێتە ئیدارەی سەربەخۆ ساڵانە ١٠٠ هەزار گەشتیار و لە بەرزترین ئاستدا ئەگەر گەیشتبایە ١٢٠ ھەزار گەشتیار، بەڵام ئێستا ژمارەی گەشتیاران بۆ نزیکەی یەک ملیۆن گەشتیار زیاد بووە و ئامانجمانیشمان ئەوەیە ئەمساڵ ڕێژەکە زۆر زیاتر بێت.
لهوبارهیهوه چیا ئەمین، ڕایگەیاند، لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا گرینگی تایبەت بە کەرتی گەشتوگوزار دراوە و سەرۆکی حکوومەتیش زیاتر پێداگر بوو و دوای ئەوەی زاخۆ بووە ئیدارەی سەربەخۆ، چەندین پلان داڕێژران بۆ کەرتی گەشتیاری بە پشتگیری ڕاستەوخۆی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و لە کۆرنیشی زاخۆ دەست پێکرا، کە پڕۆژەیەکی ستراتیژییە و لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا بەردەوام کاری تێدا کراوە و قۆناغی یەکەمی تەواو بوو و قۆناغی دووەمیشی لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا تەواو دەبێت، هەروەها قشڵی زاخۆ و بازاڕی کۆنی زاخۆ نۆژەن کرانەوە لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی زاخۆ و ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی گەشتیاری لەلایەن کەرتی تایبەتەوە، ئەمانە ھەمووی بە پشتگیری ڕاستەوخۆی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووە، چوونکە زاخۆ شارێکی ستراتیژییە و سەر سنوورە و سەرۆکی حکوومەت تێڕوانینی درێژخایەنە بۆ ئەوەی لە پاشەڕۆژدا ببێتە مەڵبەندێکی بەھێزی گەشتیاری.
ئەمین گوتیشی، ئێستاش بە پاڵپشتی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی گەشتیاری بەردەوامن و ئەمەش بووەتە جێگەی دڵخۆشیی خەڵکی زاخۆ، بۆیە سوپاسی سەرۆکی حکوومەت دەکەین و چاوەڕێ دەکەین ئەو پلانەی بۆ داھاتوو دانراوە، لە کابینەی ١٠یەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت.
ناوبراو باسی لەوەش کرد، تاوەکو ساڵی ٢٠٢١ ساڵانە ژمارەی گەشتیاران نەدەگەیشتە ١٢٠ هەزار گەشتیار، بەڵام دوای ئەوەی زاخۆ بووە ئیدارەی سەربەخۆ، ساڵ دوای ساڵ ڕێژەکە زیاد بوو، بە جۆرێک لە ساڵی ٢٠٢٣ ڕێژەی گەشتیار گەیشتە ٥٠٠ ھەزار گەشتیار و لە ساڵی ڕابردوو بووە نزیکەی یەک ملیۆن گەشتیار، بەڵام دەمانەوێت ئەمساڵ زۆر زیاتر بێت، بۆیە ئەو پلانەی دانراوە بە پاڵپشتی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ کراوە و رێژەی گەشتیاریش نموونەیەکی زیندووە.
بەڕێوبەری گەشتوگوزاری زاخۆ دەشڵێت، ئێستا کار دەکەین کوالیتی گەشتیاری بەرز بکەینەوە و گەشتیاری بیانی زیاتر بێت.
ئەم بابەتە 54 جار خوێندراوەتەوە