گەمارۆی نوێی ئەمریکا بۆ سەر تۆڕی دارایی و نەوتی حووسییەکان
پەیامی کورد ... گەمارۆی نوێی ئەمریکا بۆ سەر تۆڕی دارایی و نەوتی حووسییەکان
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ، سەپاندنی سزای نوێی بەسەر دوو کەس و پێنج دامەزراوەی ئابووری دا ڕاگەیاند کە ڕۆڵیان لە پشتیوانی کردنی گرووپی تیرۆریستی حووسییەكانی سەر بە کۆماری ئیسلامی و هەروەها دەور لێدانەوەی گەمارۆوەكان لە ڕێگەی هاوردەکردنی بەرهەمی نەوتی پاڵاوگەكان هەبووە.
لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا کە لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هاتووە کە ئەم کەس و دامەزراوانە بە بەدەستهێنانی ملیۆنان دۆلار قازانج، بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ لە دابینكردنی داراییی ئۆپراسیۆنەكانی حووسییەكان بەشدارییان کردووە، ئۆپراسیۆنێک کە مەترسییەکی جیددی لەسەر ئاسایشی دەریایی و هێڵەکانی کەشتیوانی نێودەوڵەتی درووست دەکات.
واشینتۆن جەختی لەوە کردووەتەوە کە سزا نوێیەکان بەشێکن لە هەوڵێکی فراوانتر بۆ پەک خستنی ڕەوتی داهاتی نایاسایی و دابینکردنی چەک بۆ حوسییەكان.
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە