گەورەترین فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە جیهان فڕی

پەیامی کورد   ...   گەورەترین فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە جیهان فڕی


لە پێشکەوتنێکی سەرسووڕهێنەردا لە بواری تەکنەلۆژیای گواستنەوەدا، گەورەترین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بارهەڵگر لە جیهاندا یەکەم گەشتی خۆی لە چین بە سەرکەوتوویی تەواو کرد.
ئەم فڕۆکە بێ سەرنشینە کە توانای هەڵگرتنی دوو تەن باری هەیە، دەتوانێت ببێتە بەدیلێک بۆ ئۆتۆمبێلە تەقلیدییەکانی وەک بارهەڵگر و شەمەندەفەر.
بە ووتەی ڕۆزیاتۆ، ئەم هەنگاوە گەورەیە بەشێکە لە هەوڵەکانی چین بۆ فراوانکردنی low-altitude economy "ئابووری بەرزی نزم". ئابووری بەرزی نزم، کۆمەڵێک پیشەسازی کە لە ئاسمانی ژێر ٣٠٠٠ مەتردا کاردەکەن. ئەم پیشەسازیانە بریتین لە بەرهەمهێنان و ئۆپراسیۆنی فڕینی فڕۆکەی سەرنشین و بێ سەرنشین، گەشتیاری ئاسمانی، گواستنەوەی سەرنشین، خزمەتگوزاری فڕۆکەوانی گشتی، توێژینەوەی زانستی و پەروەردە.
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوو بزوێنەری یەکشەممەی ڕابردوو یەکەم گەشتی خۆی ئەنجامدا. ئەم فڕۆکە زەبەلاحە بە درێژایی باڵەکانی ١٦.١ مەتر و بەرزییەکەی ٤.٦ مەتر و پانتایی بارهەڵگری ١٢ مەتر سێجا بە گەورەترین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بارهەڵگر دادەنرێت کە لە چین درووستکراوە.


ئەم بابەتە 10276 جار خوێندراوەتەوە