گەورەترین هێرشی ئاسمانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین : ١٤ کەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون 

پەیامی کورد   ...   گەورەترین هێرشی ئاسمانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین : ١٤ کەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون 

لە گەورەترین هێرشی ئاسمانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لە سێ ساڵی ڕابردوودا، شەوی ڕابردوو سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک ئاراستەی شارە جۆربەجۆرەکانی ئۆکراین ، لەوانە خارکێف و ئۆدێسا كران.

کاربەدەستانی ئۆکراین ڕایانگەیاند کە لەو هێرشاندا تا ئێستا لانیکەم ١٤ کەس کوژراون و زیاتر لە ٥٠ کەسیش بریندار بوون کە چواریان منداڵن.

 زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین، لە كاردانەوە بەو هێرشانە، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەت ووڵاتانی ڕۆژئاوا کرد کە پشتیوانییەکی یەکلاکەرەوەتر لە دژی کردەوەکانی ڕووسیا بکەن. ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا ووتی: پێویستە جیهان بە یەک دەنگ دەستدرێژی ڕووسیا ئیدانە بکات بۆ ئەوەی پووتین پەیامێکی ڕوون و ئاشکرای پێ بگات.

هاوكات لە لایەكی دیكە هەردوو ووڵاتی ئۆکراین و ڕووسیا لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنانەی کە لە دانووستانەکانی ئیستەنبووڵ دا كرابوون، گەورەترین ئاڵوگۆڕی دیلەكانیان كردبوو.

 


ئەم بابەتە 35 جار خوێندراوەتەوە