گەڕووسی : لەبەر ڕێزگرتن لە ماتەمینی، دانووستانەکان لەگەڵ ئێران پشوویەکی کورتیان هەیە

پەیامیک کورد   ....   گەڕووسی : لەبەر ڕێزگرتن لە ماتەمینی، دانووستانەکان لەگەڵ ئێران پشوویەکی کورتیان هەیە

ڕافائیل گەڕووسی ، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، بەهۆی کۆچی دوایی سەرۆککۆماری کۆچکردوو و وەزیری دەرەوەی ئێران، دانووستانە ئەتۆمییەکانی لەگەڵ تاران سەبارەت بە باشترکردنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسەکە ڕاگرتووە.

لە ووتارێکدا لە کۆنگرەیەکی ئەتۆمی لە شاری هێلسنکی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند؛ لە ئێستادا ماتەمینی دەگێڕن و دەبێت ڕێز لەوە بگرم ؛ بەڵام دوای تەواوبوونی ئەمە جارێکی تر کارلێک دەکەینەوە. ئەمەش پشوویەکی کورت بووە کە هیوادارم لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا چارەسەر بکرێت.


ئەم بابەتە 46769 جار خوێندراوەتەوە