گەڕی پێنجەمی دانووستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا لە ڕۆما بەڕێوەدەچێت
پەیامی کورد ... گەڕی پێنجەمی دانووستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا لە ڕۆما بەڕێوەدەچێت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عوممان، کات و شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ئاشكرا ده‌كات.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، ٣١ی بانەمەڕ، به‌در بن حه‌مه‌د ئه‌لبوسه‌عیدی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عوممان ڕایگه‌یاند، گه‌ڕی پێنجه‌می دانووستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو له ڕۆما به‌ڕێوه ده‌چێت.
پێشتر هەردوو شاندی ئەمریکا و ئێران، لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی تاران لە مەسقەتی پایتەختی عوممان، بۆ چوارەمین جار کۆ بوونەوە.
کۆبوونەوەکە، بە سەرۆکایەتی ستیڤ ڤیتکاف، نێردەی تایبەتی ترامپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕێوە چوو.
ئەم بابەتە 44 جار خوێندراوەتەوە