ھۆشیار زێباری پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد
پەیامی کورد ... ھۆشیار زێباری پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد
١ی١٢ی ٢٠٢٤، ھۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە ئەلینا ڕۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد بەبۆنەی کۆتایی ھاتنی کارەکانی لە ووڵات.
لەو دیدارەدا کونسووڵی گشتی ئەمەریکا لە ھەولێر بەڕێز ستیڤ بیتنر و ھۆشیار سیوەیلی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی، و خاتوو تریفە عەزیز نوێنەری حکوومەتی ھەرێم لە واشینتۆن بەشداربوون.
لە دیدارەکەدا چەند بابەتی ھاوبەش دەربارەی دانووستاندنەکان لەگەڵ لایەنە کوردستانیەکان بۆ پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێم و دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان و ھەل ومەرجی ناوچەکە باس کران.
ئەم بابەتە 107 جار خوێندراوەتەوە