ھێمن ھەورامی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە

پەیامی کورد   ...   ھێمن ھەورامی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە

ھێمن ھەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی  رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەێنێت، کە لەسەر دۆخی سووریا و ئاسایشی ناوچەکە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبووینەوە.
ھێمن ھەورامی بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر روانگەو  رۆڵ و پێگەی ھەرێمی کوردستان لە پرسی گۆڕانکارییەکانی سووریا، لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ  تۆم رۆسنبێرگەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری سووریا و ناوچەکە و سکۆت بۆڵتز نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری باکووری رۆژھەڵاتی سووریا  کۆبووینەوە.

ھێمن ھەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دەشڵێت، لەم دیدارەدا ھەڵوێست و روانگەی سەرۆک بارزانیمان بۆ روونکردنەوە و بە ووردی لەسەر ھەوڵ و ھەنگاوەکانی جەنابیان و پەرۆشی جەنابیان بۆ ئاشتی و سەقامگیری و یەکریزی کورد لەگۆڕانکارییەکان خستە روو.

لە دیدارەکەدا، بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بایەخەوە پێگەو رۆڵی سەرۆک بارزانییان ھەڵسەنگاند لە نزیکتر خستنەوەی لایەنە کوردییەکان  و بەردەوامی ئەم ھەوڵانەی جەنابیان بە پڕ بایەخ وەسف کرد

ئاماژەشی دا، لەسەر دۆخی قۆناغی گواستنەوە لە دیمەشق و دۆخی ئاسایشی سووریا و لێکەوتەکانی بۆ ئاسایشی ھەرێمایەتی و ھەماھەنگی زیاتر لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بۆ بەرژەوەندی و ئارامی گشتی ناوچەکە، گفتوگۆیەکی ووردمان ھەبوو.


ئەم بابەتە 85 جار خوێندراوەتەوە