یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی دیمەشقی کرد

پەیامی کورد   ...    یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی دیمەشقی کرد

بەپی ڕاپۆرتی ئاكسیوس، بە پشت بەستن بە دوو بەرپرسی ئەمریکی، باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی دیمەشق ی پایتەختی سووریا دەکات.

ئەم سەفەرە بە یەکەم سەردانی بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ سووریا لە چەند ساڵی ڕابردوودا دادەنرێت و وەک بەشێک لە ڕێبازی نوێی ئەمریکا بەرامبەر حکوومەتی ڕووسیا لە دوای ڕووخانی دیکتاتۆریەتی بەشار ئەسەد دادەنرێت.

ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند كە نەتەوە یەكگرتووەكان پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ گرووپی تەحریر شام هەبووە. ئەمە بۆ یەکەم جارە کە لە لایەن ئەمریکاوە بە ئاشکرا پشتڕاست كراوەتەوە، لە کاتێكدا ئەو گرووپە پێشتر وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لە لایەن ئەمریكاوە ناسێندراوە.


ئەم بابەتە 106 جار خوێندراوەتەوە