یارییەکانی ئۆڵەمپیادی ٢٠٢٨ لە شاری لۆس ئەنجلێس بەڕێوەدەچێت
پەیامی کورد ... یارییەکانی ئۆڵەمپیادی ٢٠٢٨ لە شاری لۆس ئەنجلێس بەڕێوەدەچێت
٢٢ی ئابی ١٤٠٣ کاتژمێر ١٤:٠٨
ئەنجامدانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٨ لە شاری لۆس ئەنجلێس
ئۆڵەمپیادی هاوینەی ٢٠٢٨ لە شاری لۆس ئەنجلۆس (کالیفۆرنیای ئەمریکا) لە ٢٤ی تەمموزی ١٤٠٧ تا ٩ی ئابی ١٤٠٧ بەڕێوەدەچێت.
ئەمریکا هاوشانی پاریس داوای میوانداریکردنی یارییەکانی 2024ی کرد، بەڵام لە 31ی تەممووزی 2017 بەرپرسانی لۆس ئەنجلێس و سەرکردەکانی لیژنەی ئۆڵەمپی نێودەوڵەتی ڕێککەوتن لەسەر کشانەوەیان و لەبری ئەوە میوانداری ئۆڵەمپیادی 2028 بکەن. ڕاگەیاندنی فەرمی شاری میوانداری یارییەکانی ئۆڵەمپیادی ٢٠٢٨ لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ بەڕێوەچوو.
لە مێژووی ئۆڵەمپیاددا، لۆس ئەنجلێس دووجار میوانداری یارییەکانی کردووە. ئەم شارە لە ساڵانی ١٩٣٢ و ١٩٨٤ میوانداری ئۆڵەمپیادی کردووە.
هەروەها دوایین جار کە یارییە ئۆڵەمپیەکان لە ئەمریکا بەڕێوەچوو لە ساڵی ١٩٩٦ لە ئەتلەنتا بوو و دوای ٣٢ ساڵ ئەم ووڵاتە جارێکی دیکە میوانداری ئۆڵەمپیاد دەکات.
هەروەها ئۆڵەمپیادی لۆس ئەنجلێسی ٢٠٢٨ وەرزشی نوێی تێدا دەبێت:
تۆپی پێی ئاڵا
کریکێت
پۆلۆ
بیسبۆڵ
سکواش
ئەم بابەتە 11704 جار خوێندراوەتەوە